zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پێکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی تیپەکەی ڕاگەیاند،بە گوێرەی بەییاننامەکەی ڕیاڵ مەدرید لەدوای یاریەکەی دوێنێـیان بەرامبەر ڕایۆ ڤاییکانۆ لەپشکنینەکان دەرکەوتووە ماسوولکەکانی کۆرتوا گرژ بوونەتەوە و پێویستی بە دوو هەفتە پشوو هەیە.

 

کۆرتوا ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کردوە،کە لە یاریەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڤاییکانۆ گۆڵەکەی بە خاڵی هێشتەوە و لەیاریەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵیش لە چامپیۆنزلیگ فریادڕەسی ڕیاڵ مەدرید بوو لەدۆڕانێکی گەورە لەنێو ئانفێڵد.

 

ئەم پێکانەی کۆرتوا دەبێتە پێکانێکی دیکە لەداوای(ماستانتانۆ،ڕۆدیگیێر،کارڤاخاڵ،چوامینی)،کە بۆ شوێنی کۆرتوا لەیاریەکانی داهاتوودا بەئەگەری زۆرەوە ئەندرێ لۆنینی ئۆکرانی بەشداری دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی تەسنیم: تاران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر دەست‌پێکردنی دانوستان ڕێککەوتن

یاسین

سەرەڕایی بەرەو پێش چونی گفتوگۆکان بەلام هێشتا 4خال چەقی ناکۆکیەکانن

گوران

Whatsapp کۆمەلێک تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین