zagros news agency

ئینریکی لەو ئەنجامانەی بەدەستی دەهێنین زۆر رازین

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان جەختی لەوەکردەوە، خۆڕاگری و کارەکتەری یاریزانەکان ئەوەیە کە جیاوازی دروست دەکەن و وادەکات پێشەنگی خولی فەرەنسا بن.

دەشڵێت: لیۆن تیپێکی بەهێزە و یەکێکە لە باشترین یانەکانی خولەکە و رکابەری لەسەر هەموو شتێک دەکات، ئێمەش بە هەموو توانامانەوە یارییمان کرد بۆ بردنەوەی ئەم یارییە، زۆریش لە ئەنجامەکە ڕازین.

ئینریکی ئەوەشی خستەڕوو، هەر جارێک گۆڵێکیان تۆمار دەکرد، دەبوو بە شێوەیەکی بەهێز کۆنتڕۆڵی تۆپەکە بکەن و کۆنتڕۆڵی یاریگا بگرنە دەست، ئەوەش بەهێزی یارییەکە بوو.

باسی لەوەشکرد، لەم وەرزەدا متمانەی بە زایر ئیمری زیادی کردووە، توانای یاریکردنی لە هەموو شوێنێک هەیە، لە هەموو شتێکدا باشە، بۆ ئەو گرنگە یاریزانێکی هەبێت کە توانای یاریکردنی هەبێت لە هەموو شوێنێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆماس مۆلەر بە کارێک هەمووان شۆک دەکات

یاسین

ئارسناڵ بڕیارە یەکەم یاری بە ئەستێرە لاوەکەی ئەنجام بدات

یاسین

بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەیەکی قورسی لەبەردەمدایە

یاسین