ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەهەوڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بەڕاشکاوانە قسەیان لەگەڵ مارک ئەندرێی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەکە کردوە،کە ئەم هاوینە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت و چیدیکە ئەوان ناتوانن پێگەیەک بۆ ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانیە دابنێن لە پێکهاتەی بلوگرانا.
لەدوای ئەم بابەتەش یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی لەسەر هێڵ بووە بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ شتیگن و هەردوو لایەن گفتوگۆی بەردەوامیان کردوە،بەڵام ئەوەی لەئێستا بۆتە کێشە هەبوونی باجە لەسەر گۆڵپارێزەکە لە ئیسپانیا و هەبوونی کێشەی مووچەیە،بەڵام لەگەڵ بەردەوامی قسەی نێوانیان ئەمانەش نزیکن لە چارەسەر بوون و بەئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتنەکە ئیمزا دەکرێت.
شتیگن هاوینی ساڵی 2014 لەیانەی بوروسیا میونشن گلادباغ پەیوەندی بەبارسێلۆنا کردوە،لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکان و جامی شا و لالیگا و چەند نازناوێکی دیکەی بردۆتەوە،لەگەڵ هاتنی گارسیا لەوەرزی ڕابردوودا پێگەی سەرەکی لەدەستدا لەتیپەکەی هانزی فلیکی ڕاهێنەر.
“سەرکار ڕێبوار”

