zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی پێدرێ بۆ یاریگاکان دیاریکرا

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا پێدرێ گۆنزالێزی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا لەدوای یاری کلاسیکۆدا بەهۆی ئازارەوە پێکانی ڕاگەیندرا و گوترا ماوەیەی چەند هەفتەیەک لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە،هەر ئەمڕۆش هەواڵێکی نوێ دەربارەی کاتی گەڕانەوەی یاریزانەکە بڵاوکرایەوە.

 

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلەۆنی بێت پێدرێ ئێستا لەقۆناغەکانی کۆتایی چارەسەری پێکانەکەیەتی و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی بارسێلۆنا دەکاتەوە،سەبارەت بە کاتی هاتنەوەی بۆ نێو یاریگاکانیش پێشبینی دەکرێت بۆ یاری بەرامبەر چێڵسی لە 25ـی ئەم مانگە بەشداری بکات.

 

پێدرێ لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 13 یاری کردوە و خاوەنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیستە لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری تەواوی هەبووە بەسەر هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە و ئامادە بوونی ئەو یاریزانە کەلێنبـەری ناوەندی یاریگای پڕ کردۆتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارانبارینى به‌خوڕ ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و زیاتر له‌ 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

پشوو راگەیندرا

یاسین

نەیمار بەرگری لە خۆی دەکات

یاسین