لە نوێترین بەرنامەی میدیاییدا مارکۆ ماتێرازی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەربارەی ساتی بەرکەوتنی کەللە سەرەکەی زیدان دەکات و باسی ناوەڕۆکی ڕووداوەکە دەکات،کە چ شتێکی کردوە بۆتە هۆکاری ئەوەی بەو شێوەیە زیدان ڕووبەڕووی ببێتەوە لەیاری کۆتایی مۆندیالی 2006ـی ئەڵمانیا.
ماتێرازی دەڵێت؛ لیپی ڕاهێنەر ئەوی بەمن سپارد بوو تاکو چاودێری بکەم بەتایبەت دوای گێمی یەکەمی یاریەکە هەر لەو یاریەشدا دوو جاران دەمەقاڵێمان هەبوو بەڵام جاری سێیەم جیاواز بوو،لەکاتی زیادکراوی گێمی دووەمدا لە خولەکی 110 لەناوچەی سزای خۆمان درێسەکەیم ڕاکێشا،ئەویش وتی دوای یاری پێتی دەدەم پەلەمەکە،منیش تاکو توڕەی بکەم وتم خوشکەکەتم دەوێت،ئیتر ڕاستەوخۆ ئەویش کەللە سەرێکی توندی لەسنگی مندا.
سەبارەت بە چاوەڕوان کردنی ئەو کاردانەوەیە ماتێرازی دەڵێت؛ بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێی ئەوەم لێنەدەکرد،چونکە ئەگەر بمزانیبـایە بەو شێوازە ڕووبەڕووم دەبێتەوە من ئامادەکاریم دەکرد،وە بەدڵنیاییـەوە هەردووکمان بەکارتی سوور یاریگامان خاڵی دەکرد.
“سەرکار ڕێبوار”

