کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا دوپاتیکردەوە کە دەیەوێت راستگۆیانە بڵێت تەنها ساڵێک یان دوو ساڵی ماوە لە جیهانی تۆپی پێدا و کاتێک باسی وازهێنان دەکات بە دڵنیاییەوە مەبەستی ئەوەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا روودەدات.
رۆناڵدۆ وتی، بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نیم لە پەیوەندی کردن بە خولی سعودی و ئەوانەی پێشتر رەخنەیان دەگرت ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە چوونم بۆ ئەو خولە بڕیارێکی دروستبووە.
وتیشی، خۆم بە سعودی دەزانم و بەشداری لە بوارە جیاوازەکاندا دەکەم، دەمەوێت بەشێک بم لە پرۆژە گەورەکەی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا چێژ لە هەموو شتێک وەردەگرم .
دەشڵێت، ئامانجم ئەوەیە لە پرۆژەی میوانداری کردنی مۆندیالی 2034 لە وڵاتی سعودیە بەشێک بم لە پرۆژەکەدا، شازادەی جێنشینی سعودیە کاری زۆر گەورەی کردووە لەپێناو گەشەپێدانی وڵاتەکەی.

