zagros news agency

گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ تۆتنهام یەکلایی دەکرێتەوە

بەپێی رۆژنامەی سکای ئەڵمانیا کە تێیدا فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی رۆژنامەکە زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە مێرکاتۆی زستانە رۆدریگۆی هێرشبەری ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە تۆتنهامەوە دەکات راست نین.

پلێتنبێرگ باسی لەوەکردووە، یانە ئینگلیزییەکە خواستی گواستنەوەی رۆدریگۆی هەیە بەڵام بەرزی مووچەکەی رێگرە لە چوونی بۆ باکووری لەندەن،بەڵام ئەم سەرچاوەیە ئەوەی نەشاردووەتەوە، لە ئێستادا ئەگەری جێهێشتنی بێرنابیۆ لەلایەن ئەستێرە 24 ساڵانەکەوە زۆرە و یاریزانەکە کراوەیە کە لە مانگی یەکدا لەگەڵ یانەیەکی تر رێکبکەوێت.

رۆدرگۆ گۆس لەم وەرزە تەنها 452 خولەک یاری بۆ ریاڵ مەدرید کردووە و لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرەوە پشتگوێ خراوە، وە یاریزانەکە لە 29 یاری رابردوودا هیچ گۆڵێکی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارنەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک فشارێکی زۆری لەسەرە

یاسین

کارێراس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

پێکانی بەرگریکارانی ڕیاڵ مەدرید بووتە مەتەڵێکی سەیر

یاسین