لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری نێوان هەڵبژاردەی پرتوگال و ئەرمینیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگال چەند لێدوانێکی سەبارەت بە حاڵی هەڵبژاردەی پرتوگالدا و دەربارەی ئامانجی داهاتووی هەڵبژاردەکەش قسەی کرد.
برۆنۆ دەربارەی کارتە سوورەکەی ڕۆناڵدۆ وتی؛ ڕۆناڵدۆ هەڵەی کرد خۆی ئەوە دەزانێت،کە کارێکی هەڵەی کردوە بەداخەوە نەدەبووایە ئەمە ڕووبدات بەڵام ڕوویدا
چوونە دەرەوەی ئەویش بووە هۆکارێک یاریەکەمان لەسەر قورس بێت و تووشی حاڵێکی خراپ بووین لەو یاریەدا بەداخەوەم ئەمڕۆ ناتوانێت یارمەتی ئێمە بدات.
دەربارەی ئامانجی سەرەکی هەڵبژاردەی پرتوگال برۆنۆ وتی؛ ئێمە دەمانەوێت مۆندیال ببینەوە و خەونی خەڵکی وڵاتەکەمان بەدیبێنیـن،کە وەک چۆن لەڕابردوودا خەونمان بردنەوەی یۆرۆ بوو و توانیمان بیبەینەوە ئۆ مۆندیالیش وادەکەین.
“سەرکار ڕێبوار”

