zagros news agency

لیڤەرپوڵی نیازی گواستنەوەی گنابری هەیە

 

گنابری ئەستێرەی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش رازینەبووە بە نوێکردنەوەی بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجەکانیەوە.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی گنابری دەکەن و ئەگەر دڵنیابوون لەوەی کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە ئەوا گفتوگۆی لەگەڵدا دەستپێدەکەن.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد ئەستێرە ئەڵمانیەکە بگوازنەوە تا بیکەنە شوێنگرەوەی لویس دیاز.

هەروەها تا ئەم ساتە داهاتووی ئەو یاریزانە بە نادیاری ماوەتەوە چونکە کارگێڕی یانە باڤاریەکەش بیریان لەوە نەکردووەتەوە دەستبەرداری ببن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بیت رازیبکەن بە مانەوە لە یانەکەیاندا.

رونیشیکردووەتەوە، یەکێکیتر لە هۆکارەکانی گرنگی پێدانی لیڤەرپوڵ بە گنابری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە ئەزمونێکی زۆری هەیە بەتایبەت کە پێشتر یاریزانی ئارسناڵ بووە بەڵام ئەرکەکەی ئاسان نابێت چونکە یانەی یۆڤانتۆسیش ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ هەمان یاریزان کردۆتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورە نزیکە لە گواستنەوەی ئیندریک

یاسین

پەیامی ڕاشفۆرد بۆ نزیکانی خۆی سەبارەت بە بەرشەلۆنە

یاسین

مۆرینیۆ لە تورکیا هەرا دەنێتەوە

یاسین