سبەی بەرەبەیان لە نیویۆرکی ئەمریکا UFC ئیڤێنتێکی ئاگرین پێشکەش دەکات،کە لە ئیڤێنتی سەرەکیدا شەڕێکی مێژوویی لەخۆ دەگرێت ئەویش لەنێوان (جاک دێلا مادالێنا و ئیسلام ماخاچێڤ) لەسەر پشتوێنی کێشی 77 کیلۆگرامی ئەو ڕێخراوە گەورەیەی MMA.
ئیسلام ماخاچێڤی ڕووسی داغستانی ئێستا باشترین یاریزانی ڕێکخراوەکەیە و خاوەنی 27 بردنەوەیە و تەنها یەک دۆڕانی هەیە،پاڵەوانی پێشووی کێشی 70 کێلۆگرامیە،کە دوای ڕاماڵینی سەرجەم ڕکابەرەکانی دەستبەرداری پشتوێنەکەی بوو لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریدا بێتە نێو ڕکابەری کێشی 77 کیلۆگرام.
لەبەرامبەردا جاک دێلا مادالێنا خاوەنی 18بردنەوەیە و 2 دۆڕانیشی هەیە،پاڵەوانی پشتوێنی کێشی 77 کیلۆگرامی یو ئێف سییە دوای ئەوەی توانی پشتوێنەکە لە بیلال موحەمەدی فەڵەستینی بباتەوە،بەرەبەیانی سبەینێـش دەچێتە نێو قورسترین تاقیکردنەوەی خۆی لەبەرامبەر ئیسلام ماخاچێڤ.
“سەرکار ڕێبوار”

