zagros news agency

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرێت

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگال لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیرلەندا لێدانێکی توندی ئاڕاستەی بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی بەرامبەر کرد و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کارتی سووری راستەوخۆی پێبدرێت.

کرانە دەرەوەی ئەو یاریزانە لەو یارییەدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەشێوەیەک کە پۆرتوگالیەکانیش رەحم بەو ئەستێرەیە ناکەن و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆریان کردووەتەوە.
رۆژنامەی ئەبۆلای پۆرتوگالی لە راپۆرتێکدا لەسەر ئەو کارتە سوورە نوسیویەتی، پێویست رۆناڵدۆ شەرم بکات و هەست بە شەرمەزاری بکات چونکە ئەوەی کاپتنەکەیان کردوویەتی جێگای داخە.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، تەنها توندوتیژی و لێدانەکە مەترسیدار نەبوو بەڵکو توڕەییەکەی گونجاو نەبوو، ئەوەی خراپتر بوو کاردانەوەکانی بوو کە نمایشی بۆ هاندەرانی ئیرلەندا دەکرد بە نمونەی گریان و جوڵەی سەری.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە تێنەدەگەیشت کە چی رویداوە تا کارتە سوورەکەی وەرگرت و دواتریش چەپڵەی بۆ هاندەران لێدا وەک ئەوەی کە ئەوان هۆکاری پێدانی کارتە سوورەکە بووبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی لە لووتکەی مێژوویی ڕاهێنەرەکاندا

ahamd.luqman

ئابڕووچوونێکی گەورە سێریا ئەی دەهەژێنێـت

یاسین

کارڤخاڵ : تووشی شکستێکی قورس بووین

یاسین