دیدیە دیشامپ پێش ڕووبەرووبونەوەی ئازەربایجان وتی ئیکیتیکی لە یاریی رابردوو ئاستێکی باشی پێشکەشکرد و دڵنیام دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی کاریگەری پێکهاتەکەم.
وتیشی کیلیان مباپێ تووشی پێکانبووە لە باژنەی پێیدا هەربۆیە بڕیارماندا سەرکێشی پێوە نەکەین و بینێرینەوە بۆ مەدرید.
دیشامپ بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرامبەر ئازەربایجان یاریزانی نوێ تاقی دەکاتەوە و بەتایبەت دەرفەت بەو یاریزانانە دەدات کە خولەکی پێویستی یارییکردنیان بەرنەکەوتووە.
سەبارەت بە ئاستی رایان شەرقی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی و مانچستەرسیتی ئاماژەی بەوەکرد کە لە یانەکەی لەپێگەیەکی جیاوازدا یاریی دەکات و بێگومان لەگەڵ فەرەنساش بەپێی کات ئاستی باشتر دەبێت.
لە کۆتاییدا دیدیە دیشامپ جەختی لەوەکردەوە کە یاریزانی پێویستی لە بەردەستدایە و بەهەمووشێوەیەک ئامادەن بۆ رکابەریکردنی جامی جیهانی.

