zagros news agency

ئەگەری هەیە ڕۆناڵدۆ لەچەند یارییەکی مۆندیال بێ بەش بێت

 

بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆماری ئیرلەندا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەگەر هەیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی هەڵبژاردەی پرتوگال ڕێگری لێبکرێت بەشداری چەند یاریەکی سەرەتای مۆندیال بکات،کە ئەمەش بەهۆی سزای ڕاگرتنی یاریزانەکەوە.

 

ڕۆناڵدۆ لە یاریەکە بەرامبەر ئیرلەندا توندوتیژی بەرامبەر یاریزانێکی ئیرلەندی بەکارهێنا ڕاستەوخۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە،بەڵام لێژنەی پێداچوونەوە و سزادانی یوفا تاکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە دەربارەی ئەو حاڵەتە و بەپێی یاساکانی یوفا بێت هەر یاریزانێک بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ دەربکرێت بۆ دوو یاری سڕ دەکرێت،لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کات سزای ڕاگرتنەکەی زیاتر دەبێت.

 

 

ڕۆناڵدۆ لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند،کە لەکۆتاییەکانی تەمەنی یاری کردنیەتی و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت مۆندیال بباتەوە بۆ هەڵبژاردەی پرتوگال،بەڵام ئەم بابەتە دەبێتە سەرەتایەکی خراپ بۆ خەونەکەی ڕۆناڵدۆ و بردنەوەی مۆندیال.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چەندی دەست دەکەوێت ئەگەر سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی

یاسین

بارسێلۆنا بە مەرج ئامادەیە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێ بکاتەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ قسەی کۆتایی خۆی دەکات لەگەڵ سەڵاح

یاسین