رۆژنامەی دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە سەرقاڵی دانانی پلانەکانیەتی بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزەکانی داهاتوو لەگەل یاریزانان.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بیریان لەوە کردووەتەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا جارێکیتر جواو کانسێلۆی بەرگریکاری یانەی هیلالی سعودی بگەڕێننەوە یانەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرگریکارە پۆرتوگالیەکە خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەوروپا دەربڕیوە و ئامادەیە جارێکیتر درێسی بەرشەلۆنە بپۆشێت جگە لەوەش مووچەکەشی کەمبکاتەوە.
موندۆ نوسیویەتی، ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکە بەهێزکردنی باڵەکانی بەرگریە و دیاریکردنی کانسێلۆ وەک بژاردەی یەکەم بەهۆی ئەوەیە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە هەردوو باڵی بەرگری ڕاست و چەپ یارییبکات.
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەش کردووە، چەند بژاردەیەکی تر لەبەردەم کارگێڕی بەرشەلۆنەدایە کە ئەوانیش گریماڵدۆی بایەر لیڤەرکوزن و دێنزیل دومفرێسی ئینتەر میلان و مونیۆزی کریستال پاڵاسن.

