ڕۆبن ئامۆریم ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەوێتە حاڵێکی نەخوازراو ئەمەش بەهۆی پێکانی بنیامین سیسکۆی ئەستێرەی تیپەکە،کە لەیاری ڕابردووی مان یونایتد بەرامبەر تۆتنهام هەستی بەئازارێکی زۆر کرد بوو لە ئەژنۆکانی و بەم هۆیەشەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا دوورخرایەوە لەسەر داوای خودی یاریزانەکە و مانچێستەر یونایتد.
سیسکۆ ئەم وەرزە ناوێکی دیاری پێکهاتەکەی ئامۆریمە و ئەو ڕاهێنەر متمانەیەکی زۆری بەو یاریزانە هەیە و پێکانەکەشی بۆتە هۆی تێکدانی بەشێکی پلانەکانی،کە تاکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیار نییە،بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی بێت چەند هەفتەیەک دەخایەنێت
سیسکۆ ئەم وەرزە بەشداری 11 یاری کردوە لەگەڵ مان یونایتد و دوو گۆڵی تۆمار کردوە.
سەبارەت بە مانچێستەر یونایتدیش پێش کۆتایی هاتنی ئەم ساڵ چەند یاریەکی گرنگی لەبەردەمدایە،کە بەرامبەر یانەکانی(وێستهام،وۆڵڤەرهامتن،بۆرنمۆنس،ئەستۆن ڤیلا،نیوکاسڵ)یاری دەکات و بۆ نیوەی دووەمی خولەکەش یانەکە دەیەوێت ئامادەکاریەکی باشی هەبێت بە گەڕانەوەی بۆ نێو ڕکابەریەکان.
“سەرکار ڕێبوار”

