zagros news agency

بنـزێـما؛ لە سعودیا دڵخۆشم بەڵام لەمانەوەم دوو دڵم

 

لەنوێترین چاوپێـکـکەوتنیدا کەریم بنزێـمای ئەستێرەی فەڕەنیسی و یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعودی دەربارەی بڕیاری مانەوەی لە خولی سعودی چەند لێدوانێـکیـدا و باسی لە کات و ساتی گەڕانەوەی خۆی کرد بۆ خولەکانی ئەوروپا و ڕایگەیاند هێشتا دوو دڵە سەبارەت بە مانەوەی لەخولی ڕۆشەنی سعودی.

 

بنزێـما دەربارەی چوونی بۆ یانەیەکی ئەوروپا وتی؛ ئێستا تەمەنم 38 ساڵە و دەتوانم ماوەی دوو ساڵی دیکە یاری بکەم وە لە سعودیا زۆر ئاسوودەم بەڵام ئۆفەریشم لەچەند یانەیەکی ئەوروپاوە بۆ هاتووە،کە ئەمە دوو دڵی کردوم سەبارەت بەمانەوەم و ناشـزانم داهاتووم چۆن دەبێت.

 

کەریم بنزێما گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد نزیکە لە کۆتایی و لەساڵی 2023 لەڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی کردوە بە ئیتیحاد و لە 55 یاری فەرمیدا خاوەنی 33 گۆڵە لەگەڵ ئیتیحاد،کە بەگوێرەی قسەکانی بنزێما بێت ڕەنگە کۆتا ساڵی یاری کردنی بێت لەو یانەیە

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشە دەکەوێتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤینـیسیۆس

یاسین

مان سیتی پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

فلیک داوای یاریزانی دیکە دەکات

یاسین