zagros news agency

ئارسێناڵ پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە میدیاکانیان ڕایانگەیاند بویاکۆ ساکای ئەستێرەی یانەکە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و لە یاریەکانی یانەکەی دادەبڕێت،ئەمەش دوای یاری یانەکە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە پریمەرلیگ.

سەبارەت بەو باسە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاندوە بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە ترسی ئەوایان هەیە وادەی گەڕانەوەی یاریزانەکە زیاتر بێت لەو کاتەی بۆی دانراوە و ئەگەری ئەوەی هەیە یاریزانەکە تاکو مانگی 3ی ساڵی داهاتوو نەگەڕێتەوە ڕاهێنان.

ئارتێنتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسێناڵ لەماوەی پێشوو ڕایگەیاند بوو بە ئەگەری زۆرەوە یانەکەیان لەگواستنەوەی زستانە دەچێتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و قسەکەشی هاتە جێ چونکە گەنەرس پێویستی بە شوێن گرەوەی ئەو کوڕە لاوە ئینگلیزیە هەیە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە شەش پارێزگا ڕادەگەیەنێت

یاسین

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

یاسین