لە هەواڵێکی نوێدا دەربارەی کاتی گەڕانەوەی یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریگای کامپ نۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بارسێلۆنا لە سایت و ئەکاونتە فەرمیەکانی خۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئیدی لێرە بەدوا دەگەڕێنەوە نێو یاریگای کامپ نۆ بۆ ئەنجامدانی یاریەکانی چامپیۆنزلیگ.
ئەم ڕاگەیاندنەی یانەی بارسێلۆنا دوای هەوڵێکی زۆر دێت،کە لەگەڵ یوفا داویەتی لەپێناو ئەوەی مۆڵەت بدەن بە یانەکە بگەڕێتەوە یاریگای یەکەمینی خۆی و ئێستا یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت بلیت بە 45 هەزار هاندەر بفرۆشێت و لەکاتی تەواو بوونی سەرجەم کارە لاوەکیەکانی دیکەی یاریگاکە دەتوانێت سەرجەم بلیتەکان بفرۆشێت،کە زیاتر لە 100 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
بەم شێوەیەش بارسێلۆنا یەکەمین یاری خۆی لەچامپیۆنزلیگ لەنێو کامپ نۆ دوای نۆژەنکردنەوەی لەبەرامبەر یانەی ئینتراخت فڕانکفۆرتی ئەڵمانی ئەنجام دەدات لە گەڕی شەشەمی خولەکە،کە دەکاتە لەڕێککەتی 9ی مانگی 12.
“سەرکار ڕێبوار”

