لە گەڕی 11ی بۆندسلیگای ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ میوانداری یانەی فرایبۆرگی کرد و یاریگای ئالیانز ئەلینای لێکردە دۆزەخ و بەنیو دەرزەن گۆڵ کۆتایی بەم هەفتەیە هێنا
گێمی یەکەم فرایبۆرگ بە دوو گۆڵ لەسەرتاوە پێشکەوت،کە لەڕێگای (سازوکی و مانزمبی)،بەڵام وەڵام بایرن هەر لەو گێمە جەخشێنرا و (لینارت کاڕڵ و مایکڵ ئۆلیس) دوو گۆڵیان بۆ بایرن تۆمار کرد و گێمی یەکەم بە یەکسان بوون بەدوو گۆڵ کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا بایرن میونخ هیچ دەرفەتی نەدایە فرایبۆرگ و لەڕێگەی (ئۆپامیکانۆ و هاری کەین و نیکۆڵاس جاکس و مایکڵ ئۆلیس)ـەوە چوار گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامی یاریەکەیان کردە 6 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ و فرایبۆرگیان دووچاری شکستێکی قورس کرد،کە ئەمە گەورەترین شکستی فرایبۆرگە لەم وەرزەدا تووشی هاتووە.
بەم ئەنجامەش بایرن لە پلەی یەکەمی بۆندسلیگا زیاتر جێگیر بوو و ئێستا خاوەنی 31 خاڵە و بەجیاوازی 8 خاڵ لەپێش لیڤەرکوزنی دووەمەوەیە
هەرچی یانەی فرایبۆرگیشە خاوەنی 13 خاڵە و پلەی دەیەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

