لەگەڕی 13ی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا دوای دابڕانێکی دوور و درێژ لەنێو کامپ نۆوە میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورەی لێبردەوە و لە ڕکابەری کردنی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە پێناو وەرگرتنەوەی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگا و بردنەوەی نازناوەکە.
بارسێلۆنا لەگەڵ دەستپێکی یاریەکەدا لە خولەکی 4 لەڕێگەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکیەوە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات
دوای ئەو گۆڵەش بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکی گۆڵ تۆمارکردنیدا بەڵام بەڵام گۆڵ دوا کەوت تاکو دوا ساتەکانی گێمی یەکەم تائەوەی فیران تۆرێس لەکاتی زیادکراوی گێمی یەکەم گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای تۆمار کرد و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا بەهەمان سیناریۆی گێمی یەکەم لەگەڵ دەستپێکی یاریەکە فێرمین لۆپێز گەیشتە سەر گۆڵی بلباو و توانی گۆڵی سێیەمینی بارسێلۆنا تۆمار بکات دوای ئەو گۆڵەش لەخولەکی 54 ناوبژیوان ئۆیهان سانجەری یاریزانی بلباوی بەهۆی توندوتیژیەوە بەکارتی سوور کردە دەرەوە،بەم شێوەیەش یاریەکە زیاتر لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا گۆڕا،لەکۆتاییەکانی یاریەکە جارێکی دیکە فیران تۆرێس لەخولەکی 90 گۆڵی چوارەمی بارسای تۆمار کرد و یاریەکە بەو چوار گۆڵەی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی کاتی هاتە پلەی یەکەمینی ڕیزبەندی لالیگا بەکۆکردنەوەی 31 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە،کە ڕیاڵ مەدرید یاریەکی کەمتر ئەنجامداوە
ئەتلەتیک بلباویش تووشی شەشەمین شکست بوو لەم وەرزەی لالیگا و بە 17 خاڵ پلەی هەشتەمی لالیگای گرتووە.

