لە گەڕی دوانزەی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لەنێو یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بەخۆی میونداری یانەی نۆتینگهام فۆرێستی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە پێ دۆڕاند،کە ئەمە دەبێتە دووەمین شکستی لەسەر یەکتری ڕێدز لە پریمەرلیگ و ئێستا یانەکە لەقەیرانێکی قوڵدایە.
لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا نۆتینگهام لە خولەکی 33 لەڕێگەی (دۆس سانتۆس)ـەوە توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات،هەر دوای ئەو گۆڵە لیڤەرپوڵ لەهەوڵی زۆردا بوو تاگو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە بەڵام گێمی یەکەمی یاریەکە بەو تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی نۆتینگهام کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوڵ شۆکێکی پیشاندرا و لەخولەکی 46دا لەڕێگەی نیکۆڵۆ ساڤۆنا یانەی نۆتینگهام توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات،کە ئەو گۆڵە ئیرادەی یاریزانانی لیڤەرپوڵی وێران کرد
لە خولەکی 78 یاریەکەش مۆرگان گیبس وایت کۆتا جار تۆڕی گۆڵی لیڤەرپوڵی هەژاند و یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوندی نۆتینگهام کۆتایی هات.
بەو شکستەش لیڤەرپوڵ دابەزیە پلەی یانزەمی ڕیزبەندی پریمەلیگ بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ هەرچی یانەی نۆتینگهامە هاتە پلەی شانزەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ.

