دوێنێ شەو لە یاری نێوان یانەی مۆناکۆ و ڕێن لەگەڕی 13ی خولی فەڕەنسی پۆڵ بۆگبای ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و یوڤانتۆس دوای دوو ساڵ بەشداری یاریەکەی کرد لەگەڵ یانەی مۆناکۆ و دوای یاریەکەش لێدوانیدا بۆ میدیاکان لەسەر گەڕانەوەی بۆ یاریگا.
پۆگبا دەربارەی گەڕانەوەکەی وتی؛ من زۆر دڵخۆشم،کە گەڕاوەمەتەوە و ئازارێکی زۆرم بینی تاکو هاتمەوە،زۆر کات هەیە شەیتان دەوێت مرۆڤ بێ هیوا بکات بەڵام خودای گەورە هەموو کاتێک هیوا دەدات بەمرۆڤ و منیش دوای ئەو دابڕانە دوورە گەڕامەوە سەبارەت بە بەشداری کردنی من لەمۆندیالیش جارێ دیار نییە دەبێت سەرنجم لەسەر تیپەکەم بێت چونکە ئەگەر مۆناکۆ باش نەبێت ئەوا منیش بانگهێشت ناکرێم.
پۆگبا لە ساڵی 2023 لەدوای یاری نێوان یۆڤانتۆس و بۆلۆنیا لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچوو،وە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەغە کراوەوە بۆماوەی 4 ساڵ سزای ڕاگیرانی لە چالاکیە وەرزشیەکان درا،بەڵام دواتر کەم کرایەوە بۆ 18 مانگ لەمانگی ئازاری ئەمساڵیش یۆڤانتۆس بڕیاری هەڵوەشانەوەی گرێبەستی یاریزانەکەیدا.
ناوبراو لەم هاوینەدا گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی ئیمزا کرد
پۆگبا یەکێکە لە ناوەڕاستکارە گەورەکانی مێژووی فەڕەنسا و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانیویەتی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا ببنەوە،کە گۆڵێکی لەیاری کۆتاییش تۆمار کرد دوێنێ شەویش دوای تەواو بوونی سزای ڕاگرتنەکەی پێی خستەوە سەر چیمەنی یاریگا.
“سەرکار ڕێبوار”

