zagros news agency

خۆرخی خیسۆس:کرستیانۆ رۆناڵدۆ رێگری لێناکرێت

 

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕی سعودی دوای بردنەوەیان لە خەلیج دەڵێت: نازانم کام تیپ دەتوانێت شکست بە نەسر بهێنێت، بەڵام هیچ تیپێک لە جیهاندا نییە کە نەدۆڕاو بێت، ئێمە لە هەمان کاتدا سەرنجمان لەسەر خولی سعودیە و خولی یانە پاڵەوانەکانەکانی پلە دووی ئاسیایە، بەڵام بۆ ڕکابەرییەکی بەهێز و توند هەوڵدەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدات لە یاری داهاتوودا ئەم ژمارە پێوانەییە بشکێنێت کە تۆمارکردنی نۆ بردنەوەی لەسەر یەکە لە خولی روشەنی سعودیە، چونکە ئێستا یەکسانی کردووەتەوە.
وتیشی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، هەمان ئەو گۆڵەی بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆماریکرد، ئاستی رۆناڵدۆ ڕێگری لێناکرێت، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا.

خیسۆس ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت سەرنجی خۆیان بپاێزن و یاریی لەدوای یاریی بیری لێبکەنەوە، ئەزموونی لە خولەکەدا هەیە و دەزانێت چۆن لە رکابەرییەکە دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چەندی دەست دەکەوێت ئەگەر سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی

یاسین

مپاپێ بە پێکانی یاریزانێک دڵتەنگ دەبێت

یاسین

وادەی دوورکەوتنەوەی ڤاڵڤێردی ئاشکرا کرا

یاسین