zagros news agency

لە لەندەن هێرش دەکرێتە سەر پاسی یانەی بارسێلۆنا

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کرد بەر لە یاری نێوان یانەی بارسێلۆنا و چێڵسی لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ لە لەندەن لەکاتی چوونی شاندی یانەی بارسێلۆنا هێرش کراوەتە سەر پاسی شاندەکە و بەو،کە تەنها زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

بەپێی زانیاریەکانی دەیلی مەیل بێت جامی پێشەوەی پاسەکەی بارسێلۆنا شکاوە و لەدوای ڕووداوەکە بەچەند خولەکێک خێرا پۆلیسی لەندەن گەیشتۆتە سەر ڕووداوەکە و لەلایەن پڕۆتۆکۆڵێـکی تایبەتەوە خێرا جامی پاسەکە چاک کراوەتەوە و هەموو ڕێگاکانی سەلامەت مانەوەی شاندەکەیان گرتۆتە بەر.

 

بەپێی دەیلی مەیل بێت ئەم ڕووداوە پلانی بۆ دانراوە و بۆسەی چەند کەسێکی نەناسراو بووە،کە تاکو ئێستا پۆلیسی لەندەن بکەرانی ئەو کردەیان دەستگیر نەکردوە،وە دوای یاریەکەش شاندەکەی بارسێلۆنا بە ڕێگایەکی دیکە گەڕێنراونەتەوە فڕۆکەخانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح

ئەڵۆنسۆ هەواڵی گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی تیپەکەی راگەیاند

یاسین

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئێران ڕووی دا

سەڵاح