zagros news agency

ئەم ساڵ بۆ نەیمار کۆتایی پێـهاتـووە

 

یانەی سانتۆس لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە نەیمار دال سێلڤا لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێکانبووە و چاکبوونەوەی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.

لەلایەکیترەوە رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئەو هێرشبەرە بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەم ساڵ ناتوانێت بگەرێتەوە یاریگاکان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کەبەهۆی ئەوەی نەیمار تەمەنی هەڵکشاوە  و جەستەی لاواز بووە هەربۆیە بەئاسانی تووشی پێکان دەبێت و بە قورسیش دەگەرێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە تەنها سێ یاریی لە خولی بەرازیلی ماوە و سانتۆسیش پێویستییەکی زۆری بە تواناکانی نەیمار دال سێلڤا هەبوو، چونکە هێشتا مەترسی دابەزینی لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆدریگۆ بڕیارێکی نوێ دەدات

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی ڤیاریالی کرد

یاسین

لویس دیاز بە خێرایی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن رادەهێنێت

یاسین