جامی عەرەب دەبێتە یەکەم پاڵەوانیەتی یاسایەکی نوێی ناوبژیوانی تێدا تاقیدەکرێتەوە،کە دوێنێ لەلایەن کۆلینای سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی جیهانەوە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرا کرا و هۆکارەکەشی ڕونکردەوە،کە بۆچی ئەم یاسایە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە لە یاریەکاندا.
بەپێی یاسا نوێیەکە بێت هەر یاریزانێک وا خۆی نیشان بدات تووشی پێکان بووە و دەستەی پزیشکی بێنە ناو یاریگاوە ئەوا دەبێت یاریزانەکە لەکاتی هەستانەوە بۆماوەی 2 خولەک لەدەرەوەی هێڵی یاریگا بمێنێتەوە و نەیەتەوە یاریگا و تیپەکە بە 10 یاریزانەوە یاری بکەن،کە ئەم یاسایە لە جامی عەرەبەوە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردن.
کۆلینای سەرۆکی ناوبژیوانان دەربارەی ئەو یاسایە وتی؛ناکرێت یاریزانێک سیناریۆ بکات تووشی پێکان بووە یاریەکە بوەستێت و پاش هاتنی دەستەی پزیشکی ڕاستەوخۆ هەستێتەوە و یاری بکات،ئەم یاسایە وەکو یاسایەکی باش دەبینم و من لەجیاتی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا ئەم بڕیارە دەدەم چونکە لای من گرنگە لەم کاتەدا ئەم یاسایە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

