لە یاری نێوان ڕیاڵ بێتیس و ئۆترێخت لە یۆرۆپالیگ ئاڵۆزیەکی نوێ بۆ فرانچیسکۆ ئیسکۆ ئەلاکۆنی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ بێتیس دروست دەبێت ئەمەش بەهۆی بەرکەوتنێکی لەگەڵ سفیان ئەمڕەباتی هاوتیمی و بەوهۆیەشەوە هەردوو یاریزان لەماوەی 6 خولەکدا بەناچاری بەهۆی ئازارەوە یاریگایان جێهێشت.
بەپێی نوێترین زانیاری بێت ئیسکۆ بۆ ماوەی 3 هەفتە لەیاریگاکان دادەبڕێت بەهۆی ئەو پێکانەوە و سەبارەت بە ئەمڕەبات بەئەگەری زۆرەوە دەتوانێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات،کە ئەو پێکانەی ئیسکۆ دەبێتە گورزێکی کوشندە بەر بێتیس کەوتووە و ئیسکۆ ئەم وەرزە وەکو یاریزانێکی دیاری تیپکە درەوشاوەتەوە.
ئیسکۆ ناتوانێت بۆ یاری دێربی ئەندەلووس لەبەرامبەر سێڤێیا یاری بکات و بەئەگەرێکی زۆریشەوە لە هەفتەی داهاتووی لالیگا بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بکات،کە ئەمە ناڕەحەتیەکی زۆری بۆ مانوێل پلیگرینی ڕاهێنەری بێتیس دروست کردوە کێشە کەوتۆتە نێو پێکهاتەی تیپەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

