zagros news agency

ئینتەر میلان بەسەرکردایەتی لاوتارۆ سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهـێنـا

 

لە هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای ئارێنا گابریباڵدی بووە میوانی پیزاو توانی سەرکەوتن تۆمار بکات،تایمی یەکەم، ئینتەر میلان باشتر دەرکەوت، بەڵام تاکە کێشەی تیپەکەی چیڤۆ تۆمارنەکردنی گۆڵ بوو، ئەو تایمەش بە خاوێنی کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، ئینتەر کێشەکانی خۆی چارەسەر کرد و لە خولەکەکانی 69 و 83 دوو گۆڵیان لە رێگەی لاوتارۆ مارتینێز تۆمارکرد، ئەو دوو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.

بەم ئەنجامە نێرازۆری کۆی خاڵەکانی بۆ 27 خاڵ بەرزکردەوە و بە شێوەی کاتی پلەی دووەمی گرتووە، یانەی پیزاش خاوەنی 10 خاڵە و لە پلەی 18ی ناوچەی دابەزین دەبیندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ بریارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر داهاتووی چوامینی دا

ahamd.luqman

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

یاسین

پرێمەرلیگ.. جەنگی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات

یاسین