zagros news agency

لیڤەرپوڵ بەپێشڕەوی ئیزاک توانی وێستهام تووشی شکست بکات

 

لە هەفتەی 13ی خولی ئینگلیزی ،یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی وێستهام یونایتد،تایمی یەکەم لیڤەرپوڵ لە رووی کۆنترۆڵی تۆپ ئاستی باشتر بوو،هەردوو تیپیش چەند مەترسییەکیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری هەبوو ،بەڵام هیچ کامیان گۆلیان تۆمار نەکرد.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 60 ئەلیکساندەر ئیزاک یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی رێدز و یەکەم گۆڵی یانەکەی لەو یارییەدا تۆمارکرد، لە خولەکی 84یش پاکێتای یاریزانی وێستهام دووەم کارتی زەردی بە روویدا بەرزکرایەوە و بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

یارییەکە نزیکبوو لە کۆتایی، کۆدی گاکپۆ لەکۆتا ساتەکان گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمار کردسەرئەنجام یارییەکە بە دووگۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە و وێستهام بە 11 خاڵ پلەی 17یە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

براوەی خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ دیاریکرا

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

یاسین