zagros news agency

ئەڵۆنسۆ؛ من سەرنجم لەسەر ئێستایە وەڵامی دەنگۆی دوورخستنەوەم نادەمەوە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یاریەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو هاتە بەردەمی میدیاکان و دەربارەی ئاستی تیپەکە و پلانەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید لێدوانیدا.

 

ئەڵۆنسۆ دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باسی دوورخستنەوەی لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید وتی؛ من وەڵامی ئەو دەنگۆیانە نادەمەوە و سەرنجم لەسەر ئێستامە،دوێنێ قسەم لەگەڵ سەرۆک پێرێز کردوە و ئەویش باوەڕی بە تواناکانمان هەیە،ئێمە دەتوانین ئاستی خۆمان زیاتر بەرەو پێش ببەین.

ئەڵۆنسۆ باسی لە گۆڕانکاریەکانی تیپەکەی کرد و وتی؛ هیچ شتێک جێگیر نییە لە پێکهاتە و تیپەکە ئێمە خەریکی خۆ چاککردنین و دڵنیابن گۆڕانکاری دەبین هێشتا ڕێگایەکی درێژمان لەپێشە ئێمە یەک لەسەر سێی وەرزەکەمان بەڕێکردوە کاری زۆر ماوە بیکەین.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەکۆتاییدا سۆن بڕیارە قورسەکەیدا

یاسین

هەولێر لە کۆتا ساتەکان غەڕافی تووشی شکست کرد

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەیەوێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی

یاسین