zagros news agency

ماوەی سزای ئەلێگری ڕاهێنەری میلان ئاشکرا بوو

لێژەنەی ڕێکاری و پێداچوونەی خولی ئیتاڵیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ماوەی سزادانی ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئاشکرا کرد،کە بەهۆی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ ناوبژیوان ڕاهێنەرەکە بۆ یەک یاری ڕاگیرا لەگەڵ پێبژاردنی 10 هەزار یۆرۆ وەکو سزای دارایی.

ئەلیگری لەیاری بەرامبەر لازیۆ لە گەڕی 13ی سیریا ئەی لەکۆتاییەکانی یاریەکە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و توند مامەڵە کردنی لەگەڵ ناوبژیوانی یاریەکە بەکارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوە،کە لەو یاریەدا ئەی سی میلان بە تاکە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا.

 

جگە لە ئەلیگری یاریدەدەرێکی ماوریسۆ ساری ڕاهێنەری لازیۆش بۆ یاریەک ڕاگیرا و سزای پێبژاردنی دارییش درا،کە ئەویش لەو یاریەدا بە کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

یاسین

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاسین