zagros news agency

ئەمشەو جامی جیهانی یانەکان دەست پێدەکات و کێشەی زۆر هەیە

 

بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان جامی جیهانی یانەکان لە وڵاتی ئەمریکا بە سیستەمێکی نوێوە دەست پێدەکات و لە یاری کردنەوەشدا یانەی ئینتەر میامی ڕووبەڕووی ئەهلی میسڕی دەبێتەوە لەنێو یاریگای هارد ڕۆک.

 

ئەم یاریە بۆ هەردوو یانە گرینگیەکی زۆری هەیە و ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەفسانە دەیەوێت یەکەمین سەرکەوتن بەناوی ئەوەوە بێت لەم پاڵەوانەتیە و یانەی ئەهلیش،کە پاڵەوانی ئەفریقایە چاوی لە نووسینەوەی مێژووێکی پڕ گەوهەریە.

 

 

بەر لە دەستپێکی پاڵەوانەتیەکەش کێشە بەرۆکی دەگرێت و کەمی هاندەر و نەفرۆشتنی بلیتی پێویستی یاریەکان قورسی خستۆتە بەر شانی فیفا و کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش یەکێکی ترن لەو کێشانە،کە هەندێک یاریزان هەنە بەهۆی وەستانی گەشتی ئاسمانیەوە ناتوانن بگەنە نێو شاندی یانەکانیان و فیفاش هەموو شتێک دەکات بۆ چارەسەری ئەو کێشانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چارەنووسی پابلۆ تۆرێ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

نێوانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدیگێر یەکلایی بۆوە

یاسین

پەیامی تۆنی کرۆسی دوای بڕیاری وازهێنانی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین