zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو دەچێتە تاقیکردنەوەیەکی قورس

 

ئەمشەو لە هەرێمی باسکی وڵاتی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریگای سان مامێس لە یاریەکی پێشخراوی گەڕی 19ی لالیگای ئیسپانیا دەبێتە میوانی ئەتلەتیک بلباو،کە ئەمە دەبێتە یەکێکی دیکە لە قورسترین تاقیکردنەوەکانی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزە.

 

ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک کێشەی ئیداری و تاکتیکی تێدا بەدی دەکرێت و سێ یاری ڕابردووشی لە لالیگا نەبردۆتەوە و هەفتەی ڕابردووش دوای ماوەیەکی زۆر پێشەنگی لالیگای بۆ یانەی بارسێلۆنا چۆڵ کرد،کە ڕیاڵ مەدرید لە ئەگەری بردنەوەی ئەم یاریە هیوایەک دەداتەوە هاندەرانی یانەکەی تاکو متمانە بە ئاستی تیپەکە بکەن بۆ ڕکابەریەکانی داهاتوو.

 

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا لەکۆی 14 یاری خاوەنی 10 بردنەوەیە و لە 3 یاریش یەکسان بووە و تاکە دۆڕانێکی هەیە و پلەی دووەمی لالیگای گرتووە
هەرچی یانەی ئەتلەتیک بلباوە لەم وەرزەی لالیگادا خاوەنی 6 بردنەوە و 6 دۆڕان و 2 یەکسان بوونە و لە پلەی 8ی ڕیزبەندی خولەکە دێت بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین پێشهاتەکانی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. میلان و مۆناکۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

چیرۆکی ئەو وێنەیە دەزانن؟؟

یاسین