zagros news agency

ئەستۆن ڤێلا تۆپهاوێژەکانی تێکشکاند

 

لەگەڕی 15ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا لەسەر یاریگای ڤیلا پارک یانەی ئەستۆن ڤێلا میوانداری یانەی ئارسێناڵی یەکەمی خولەکەی کرد و لەیاریەکی پڕ ئاڵەنگاری و سەرکێشانەدا ئەستۆن ڤێلا توانی دووەم شکست لەم وەرزە تووشی ئارسێناڵ بکات.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا ئارسێناڵ هەوڵی تەواوەتی خۆیدا بۆ گۆڵ تۆمار کردن بەڵام ئەوەی شۆک هێنەر بوو بۆ گەنەرز گۆڵی یەکەمی ئەستۆن ڤێلا بووە،کە لە خولەکی 36 یاریزان (ماتی کاش) توانی تۆڕی گۆڵی ئارسێناڵ بهەژێنێـت و ئەو گێمەش بەو گۆڵە کۆتایی هات.

 

لە گێمی دووەمدا ئارتێنتا هەموو شتێکی کرد بۆ ڕاست کردنەوەی ئەنجامەکە تائەوەی (ترۆسارد)ی بەلجیکی گەیشتە گۆڵی ئەستۆن ڤێلا و لەخولەکی 52 گۆڵی بەرامبەری بۆ ئارسێناڵ تۆمار کرد
کات بەرەو کۆتایی یاریەکە دەچوو،بەڵام (ئیمیلیانۆ بوێندا) هەموو شتێکی گۆڕی و لەخولەکی 95ـی یاریەکە گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی ئەستۆن ڤێلای تۆمار کرد و یاریەکەش بە 2-1 لەبەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ دووەم شکستی لەم وەرزەی خولەکە نووسیەوە و ئێستا خاوەنی 33 خاڵە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەند مایەوە
ئەستۆن ڤێلاش هاتە پلەی دووەم بە کۆکردنەوە 30 خاڵ و نۆیەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولەکە نووسیەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئامەد و مێردین ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

سەڵاح

ڤیان سه‌بری بۆ ئاژانسی زاگرۆس: نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4 هیچ بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت

یاسین