zagros news agency

لامین یاماڵ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرا

 

هەفتەی رابردوو لە خولی ئیسپانیا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە پێنج یاریزان پاڵێوراون بۆ باشترینی مانگی لا لیگا کە ئەوانیش لامین یاماڵ و کیلیان مباپێ و ئەنتوان گریزمان و ئۆیارزابال و مێرینۆ بوون.

بە فەرمی رابیتەکە ئاشكرایکرد کە لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی مانگی 11ی خولی ئیسپانیا دیاریکراوە و خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.
یاماڵ لە مانگی رابردوودا بەشداری چوار یاریی یانەی بەرشەلۆنەی کرد لە خولی ئیسپانیا، لەو چوار یارییەدا سێ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و سێ ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

یانەی بەرشەلۆنەش کە ئێستا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە، لە مانگی 11دا چوار یاریی ئەنجامدا بەرامبەر یانەکانی سێلتاڤیگۆ و ئێلچی و ئالاڤێس و ئەتلەتیک بلباو، لە سەرجەم یارییەکانیشدا بردنەوەی بەدەستهێنا.

داڤید سۆریای گۆڵپارێزی یانەی خیتافیش خەڵاتی جوانترین سەیڤی هەمان مانگی بەدەستهێناوە دوای بردنەوەی کێبڕکێکە لە رکابەرەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین

ڕیاڵ مەدرید بە 10 یاریزان سۆسیدادی تێپەڕاند

یاسین

مەشقەکانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

یاسین