zagros news agency

لیۆنێل میسی ڕیکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ ئینتەر مەیامی شکاند

 

لیۆنێل میسی یاریزانی ئینتەر میامی بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو، لە دوایین دەستکەوتیش سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا و ژمارەی نازناوەکانی لە مێژووی خۆیدا بۆ 48 نازناو بەرزکردەوە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دوای تەنیا حەوت ساڵ لە دامەزراندنی یانەکە، یەکەم نازناوی خولی ئەمریکای بۆ ئینتەر میامی بەدەستهێنا، ئینتەر میامی پاڵەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەمریکایە و یەکەم یانەیە لە یەک وەرزی خولەکەدا 101 گۆڵ تۆماربکات بە درێژایی مێژوو.

میسی تەمەن 38 ساڵ، بە تۆمارکردنی 77 گۆڵ و 44 ئەسیست، گۆڵکار و گۆڵدروستکاری مێژوویی یانەی ئینتەر میامییە، ئەم ژمارەیە بە کەمتر لە سێ ساڵ بەدەستیهێنا.
مێسی دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە وتی: ئێمە لە سەرەتاوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت، خاوەنی یاریزانانین کە دەتوانن یارییەکان یەکلایی بکەنەوە و شێوازی یاریکردنمان زۆر باش بوو.

وتیشی: زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەی ئەم نازناوە، ویستم بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە بۆسکێتس و ئەلبا بکەم، بەڵام ئەم نازناوە بۆمن بەس نییە و ساڵی داهاتوو دەمەوێت نازناوی زیاتر ببمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێلیش: ساڵی ٢٠٢٤ قورسترین سال بوو لە ژیانمدا

یاسین

بارسێلۆنا چاودێری ئەستێرەی میلان دەکات

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین