دوێنێ شەو دوای شکستە پڕ وێرانیەکەی ڕیاڵ مەدرید لەبەرامبەر سێڵتاڤیگۆ،کە دوای 10 ساڵ سێڵتاڤیگۆ توانی لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەی بەپەلەیان ئەنجامداوە و بڕیار دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری تیپەکەیانداوە.
ئەوەی وادەکات ڕیاڵ مەدرید ئەڵۆنسۆ دووربخاتەوە تەنها ئەنجام خراپی ڕیاڵ مەدرید نییە،بەڵکو نەبوونی دەسەڵاتی ئەڵۆنسۆیە بەسەر یاریزانان و کۆنتڕۆڵ نەکردنی ژووری جلگۆڕینە،کە ئێستا ڕاهێنەرەکە کێشەی هەیە لەگەڵ بەشێکی یاریزانانی تیپەکە لەسەرووی هەموویانەوە ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری تیپەکە وە بەڕوونی ئەوەش دەرکەوتووە لەم ماوەیەدا.
ئەوەی تاکو ئێستا ڕیاڵ مەدرید ڕاگرتووە لە دوورخستنەوەی تەواوەتی ڕاهێنەرەکە قایل نەبوونی جێگرەوەکانیەتی،کە دوو ناوی سەرەکی هەن بۆ جێگرەوەی ئەوانیش هەر لەیەکە(یۆرگن کڵۆپ،زەینەدین زیدان)ن،بەڵام تاکو ئێستا لەگەڵ هیچ لایەکیان نەتوانراوە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید.
“سەرکار ڕێبوار”

