فیدرسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە ڕێگای لێژنەی سزادان و پێداچوونەی یاریەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەمڕۆ بڕیارێکی بەپەلەیدا لەسەر یانەی هەولێر و بڕیاری سزادانی یانەکەیدا بە پارە و دوورخستنەوەی هاندەر لەیاریگا.
سزاکەی یانەی هەولێر بریتییە لە ئامادە نەبوونی هاندەر بۆ یاریەک لە یاریگای خۆی و بڕی 25 ملیۆن دینار وەکو سزای دارایی یانەکە ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی هوتافی سیاسی لەلایەن هاندەرانی یانەکە لەیاریەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەرامبەر یانەی شورتە.
یاری نێوان شورتە و هەولێر زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا ئەنجامدراوە،بەڵام لەم کاتە سزایەکە ڕاگەیاندراوە و یانەی هەولێریش یاری داهاتووی لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر ئەنجام دەدات لەبەرامبەر یانەی نەفتی میسان.
“سەرکار ڕێبوار”

