zagros news agency

بارسێلۆنا ئەمشەو بەدوای تۆڵە کردنەوە دەگەڕێت

 

 

ئەمشەو لە گەڕی شەشەمی چامپۆنزلیگ کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەکات،کە ئەم یاریە وەکو یاریەکی تۆڵە کردنەوە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا چاوی لێدەکەن

چیرۆکی ئەم تۆڵەیە لە ساڵی 2022 دەستی پێکرد کاتێک فرانکفۆرت لەنێو کامپ نۆ شکستی بە بارسێلۆنا هێنا و لەقۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ کردیە دەرەوە،بەڵام دۆڕانی بارسێلۆنا هەر ئەمە نەبوو،بەڵکو هاندەرانی یانەکە لەو یاریەدا لەبەر نەبوونی هیوایان بەیانەکە بلیتی یاریەکەیان بە هاندەرانی فرانکفۆرت فرۆشت بوو،کە بەسەرووی 30 هەزار بلیت مەزەندە دەکرا.

ئێستا بارسێلۆنا دوای زیاتر لە 3 ساڵ جارێکی دیکە میوانداری فرانکفۆرت دەکات هەمووان چاویان لەوەیە ببینن بارسێلۆنا چۆن دەتوانێت تۆڵەی خۆی لە فرانکفۆرت بکاتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا چەند یاسایەکی نوێ بۆ یەماڵ دادەنێت

یاسین

ریال مەدرید رووبەرووی کێشە دەبێتەوە

یاسین

بارسا بە ئاستی راشفۆرد رازییە

یاسین