zagros news agency

گورزێکی کوشندە بە ڕیاڵ مەدرید دەکەوێت

ئەمڕۆ هەرایەکی دیکە کەوتە نێو ماڵی ڕیاڵ مەدرید و خوێ بەر برینە قوڵەکەی ڕیاڵ مەدرید کەوت ئەویش بەشداری نەکردنی کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەکەیە لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ لەمیانەی ئامادەکاریەکانی تیپەکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مان سیتی لە شەوی چوار شەممە.

 

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بێت مباپێ ئازاری ماسوولکەی ڕانی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا پەنجەی پێی شکاوە،کە ئەم پێکانە چنگی لە یاریزانەکە گیر کردوە و لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی دایبڕاندوە.

 

لای خۆشیەوە چابی ئەڵۆنسۆ هێشتا بڕیاری یەکلاییکەرەوەی نەداوە دەربارەی بەشداری کردن یان نەکردنی مباپی لەیاری سبەی بەڵام بەپێی زانیاریەکان بێت بەشداری کردنی مباپێ لەیاری سبەی دەچێتە باری ئەستەمەوە لەم کاتەدا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ گرێبەستی سۆبۆسلای نوێکردەوە

یاسین

پێکانی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ڕاگەیەنرا

یاسین

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید بۆ شەڕی سێ خاڵ سێڵتاڤیگۆی میوانە

یاسین