zagros news agency

جاک گریلیچ مانەوەی دەوێت لە ئیڤەرتۆن

 

لە نوێترین پێشهاتدا فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە جاک گریلیچ ئامانجێتی بۆماوەیەکی زیاتر لە ئیڤەرتۆن بمێنێەوە و لە ژێر سەرپەرشتی داڤد مۆیس یاریی بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بۆئەوەی لە حوزەیرانی داهاتوودا ماوەی خواستنەکەی بکەن بە هەمیشەی پێویستە بەرپرسانی ئیڤەرتۆن 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مانچستەر سیتی بکەن.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی گریلیچ توانیوێتی بەزووی لەگەڵ یانەکەدا خۆی بگونجێنێت ئەگەر زۆرە ئیڤەرتۆنیش بڕیاربدەن بۆماوەی چەند ساڵێکیتر لە تیپەکەیان بیهێڵنەوە.

ئەستێرە 30 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیویەتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێدەکاتەوە

یاسین

موحەمەد سەڵاح؛ لیڤەرپوڵ بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکردوە

یاسین

ئامۆریم کارێکی شەرمەزارکەری لەگەڵ گاڕناچۆ کردوە

یاسین