zagros news agency

لیڤەرپوڵ بەسەرکردایەتی ئێکیتیکێ توانی سەرکەوتنێـکی گرنگ بەدەست بهێنـێـت

 

لە گەڕی 16ی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا یانەی لیڤەرپوڵ لەنێو یاریگای ئەنفڵێد میوانداری یانەی برایتۆنی کرد و لەیاریەکی پڕ ڕکابەری و پڕ هێرشدا لیڤەرپوڵ توانی بردنەوە بەدەست بێنێت.

 

هەر لەگەڵ دەستپێکی یاریەکەدا (هۆگۆ ئێکیتیکێ) خۆی گەیاندە سەر گۆڵی برایتۆن لە خولەکی یەکی یاریەکە گۆڵی پێشکەوتنی لیڤەرپوڵی تۆمار کرد
هەر چەند هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

 

لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوڵ تاکو ڕادەیەکی زیاتر کۆنتڕۆڵی یاریگای لەلابوو،هەر ئەوەش وەیکرد (ئێکیتیکێ) بە ئەسیستێکی (موحمەد سەڵاح) بتوانێت لە خولەکی 60 گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵ تۆمار بکات،سەرئەنجام یاریەکە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات و لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا.

 

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 23 خاڵ و لەپلەی دەیەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیرە
هەرچی یانەی برایتۆنیشە بە دۆڕانەی خاڵەکانی لە 23 خاڵ مایەوە و لەپلەی هەشتەمی ڕیزبەندیە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چیرۆکی ئەم وێنەیە

یاسین

ئەمشەو خەڵاتەکانی زەبێست دابەش دەکرێت

یاسین

دەنگۆی ڕۆیشتنی سەڵاح ئینگلتەڕای تەنیووە

یاسین