zagros news agency

تۆتنهام دووچاری شکستێکی کەمەر شکێن بوویەوە

لەگەڕی شانزەی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا و لەنێو یاریگای سیتی گڕاوند یانەی نۆتینگهام فۆرێست میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد و ئەنجامی یاریەکەش بووە یەکێک لەتاڵترین ئەنجامەکانی مێژووی نێوان ئەو دوو یانەیە.

 

لەسەرەتای یاریەکەدا هەردوولا بە چادێری کردنی یاری یەکتری دەجوڵانەوە تائەوەی (کاڵۆم هودسن) لە خولەکی 28 گۆڵی یەکەمی نۆتینگهامی تۆمار کرد،دوای ئەو گۆڵە تۆتنهام هەوڵی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە،بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا نۆتینگهام هەموو شتێکی لە ئەرزی یاریگادا کرد و لە خولەکی 50 جارێکی دیکە(کاڵۆم هودسن) گەییشتەوە سەر گۆڵی تۆتنهام و دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد،دواتر لە خولەکی 79 نۆتینگهام لەڕێگای(ئیبراهیم سەنیگارێ) توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات و یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی نۆتینگهام کۆتایی هات و تۆتنهام دووچاری شکستێکی کەمەر شکێن بوویەوە.

 

بەو ئەنجامەش تۆتنهام هاتە پلەی یازدەیەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ،نۆتینگهامیش بەو بردنەوەیە هاتە پلەی شانزەیەم بە 18 خاڵ پەیتا پەیتا دەیەوێت دوور بکەوێتەوە لە ناوچەی دابەزین.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد

یاسین

نهێنی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئارسێناڵ ئاشکرا دەبێت

یاسین

ئارسێناڵ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

یاسین