لە یارییەکانی هەفتەی 16 پریمەرلیگ، کریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی کرد.لە تایمی یەکەم سیتی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو بەڵام هەوڵەکانی کریستاڵ پاڵاس زیاتر بوون، لەگەڵ ئەوەشدا سیتی لەو دوو هێرشەی لە تایمەکە هەیبوو توانی لە خولەکی 41 لەرێگای هالاندەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکات و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا، سیتیش لە خولەکی 69 لە رێگای فۆدینەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، پێش کۆتایی کاتی یاسایی یارییەکەش لە خولەکی 89 لێدانێکی سزا بۆ کوڕانی میوان هەژمارکرا و تێیدا هالاند بە سەرکەوتووی سێیەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد،سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی مان ستی کۆتایی پێهات.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆتنهام بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر نۆتینگهام شکستی هێنا، ساندەرلاندیش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە نیوکاسڵی بردەوە، ئەستۆن ڤێلاش شکستی گۆڕی بۆ بردنەوە و سەرکەوتنی بەسەر وێستهامدا بەدەسهێنا،بەم ئەنجامانەش، مان سیتی خاڵەکانی بوون بە 34 خاڵ لە پلەی دووەم، ئەستۆن ڤێلاش 33 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم.

