شوێن و کاتی یاری کوتایی جامی کیشوەرەکان دیاریکرا،کە لەیاری کۆتاییدا پاڵەوانی ئەوروپا و پاڵەوانی ئەمریکای باشوور ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و فلامینگۆی بەڕازیلین.
یاریەکە لەسەر یاریگای (موحەمەد بن عەلی) لە دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت لە ڕێککەوتی 17ی مانگی 12 لە ڕۆژی چوارشەممە
فلامینگۆ وەرزێکی خەیاڵی بەڕێکردوە بەسەرپەرشتی فلیپی لویزی ڕاهێنەر و پاریس سانجێرمانیش وەرزی ڕابردوو بە ڕاماڵینی یانەکانی ئەوروپا بووە پاڵەوان،کە ئەو دوو تیپە شەڕی ئەو نازناوە دەکەن.
کاتی یاریەکە کاتژمێر 8:00ـی شەوە بەکاتی هەرێمی کوردستان و براوەی نازناوەکە دەبێتە خاوەنی 5 ملیۆن دۆلاری ڕاستەوخۆ،جگە لەوەش ئەم نازناوە دەستکەوتێکی گەورەیه بۆ ئەو تیپەی دەیباتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

