بایرن میونشن لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند کە مانوێل نۆیەر گۆڵ پارێزی یانەکەیان تووشی پچرانی ریشاڵەکانی رانی راستی بووە و لە یاریگاکان دادەبڕێت.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باسی لەوەکردووە، پێکانی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە ماسولکە و ریشاڵەکانی رانیدایە و تا دوای سەری ساڵ ناگەڕێتەوە یاریگاکان.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە یەک یاریی فەرمی لە خولی ئەڵمانیا بێبەش دەبێت کە بەرامبەر هۆفنهایمە، پێشبینی دەکرێت لە 11ی یەکی ساڵی داهاتوو بەرامبەر ڤۆڵفسبۆرگ بگەڕێتەوە یاریگاکان.
یانەی بایرن میونشن لە یاریی رابردوو بەرامبەر ماینز بە دوو گۆڵ یەکسانبوو و دوو خاڵی لەدەستدا، نۆیەر هەرچەندە بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند بەڵام تا کۆتا خولەک لە یاریگادا مایەوە.

