لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕایانگەیاند گرێبەستی ئەستێرەی تیپەکەیان (ئەلێکسیس سایلمایکەرز)یان نوێکردۆتەوە و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2031 لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت لەیاری کردن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێت ئێستا یاریزانەکە ساڵانە ملیۆنێک و سێسەد هەزار یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت،بەڵام لەگەڵ درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی مووچەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ 3 ملیۆن یۆرۆ وە لە 31ی مانگی تەموزی ساڵی داهاتوو کار بەگرێبەستە نوێیەکە دەکرێت.
سایلمایکەرز لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە کردوە و لەگەڵ ڕۆسۆنێری لەو کاتەوە وەکو ئەستێرەیەکی گەشاوە دەرکەوتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

