دوای ئەو ڕاگەیاندنەی فیفا،کە هاندەرانی زاخۆ بوونە باشترین هاندەری ساڵ هەموو لایەک پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هاندەران و یانەکە دەکەن و حەفیز دەڕاجی جەزائیری ئەستێرەی بێژەری عەرەبی پیرۆزبایی خۆی لە هاندەرانی زاخۆ و خەڵکی کوردستان کرد.
دەڕاجی لە پۆستێکی فەیسبووک نووسویەتی؛ هەزاران پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی زاخۆی عێراقی لە هەرێمی کوردستان، کە تاجی خەڵاتی باشترینی فیفای لەسەرە،بۆ باشترین هاندەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
هاندەرانی یانەی زاخۆ خولیای وەرزشی و بەها مرۆییەکانیان تێکەڵ کرد، لەڕێگەی دەستپێشخەرییە جیاوازەکەیەوە بەرامبەر بە نەخۆشانی شێرپەنجە، ناوازە بوو، وەک بەڵێنی خۆشەویستی بۆ تیپەکەی و خولیای وەرزشی و مرۆڤ دۆستی
پیرۆزە لەخەڵکەکەی و لە هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە حەفیز دەڕاجی چەند جارێکی دیکەش ناوی هەرێمی کوردستانی هێنابوو،کە خەڵکانێکی زۆر ڕەخنەیان ئاڕاستە کرد بوو،بەڵام ئەو هەمیشە پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵک و تۆپی پێی کوردستان دووپات کردۆتەوە.

