قەیرانێکی سەیر و سەمەرە و ئابڕوو بەرانە ڕووبەڕوو وەرزشی وڵاتی کامیرۆن دەبێتەوە ئەویش بەهۆی هەبوونی دوو ڕاهێنەر و دوو پێکهاتەی جیاواز بۆ بەشداری کردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا،کە ڕەنگە تۆپی پێی ئەو وڵاتە وێران بکات.
ڕووداوی ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی ساموێل ئیتۆی سەرۆکی فیدرسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن ڕایگەیاند(پیێرس) ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە،کە پیێرس پێکهاتەیەی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بڵاو کردبۆوە
لەبەرامبەردا ڕاهێنەرە نوێیەکەی کامیرۆنیش پێکهاتەیەکی نوێی بڵاو کردۆتەوە،کە بەپێی زانیاریەکان ئەم بڕیارەی ئیتۆ بەبێ گەڕانەوە بووە بۆ وەزارەتی وەزشی کامیرۆن.
ئەوەی شایەنی باسە تاکو ئێستا پیێرس ڕاهێنەری دوورخراوە ئامادە نییە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت و دەڵێت تاکو وەزارەتی وەرزشی کامیرۆن بڕیاری دوورخستنەوەی من نەدات ناڕۆم
وەزارەتی وەرزشی کامیرۆنیش تاکو ئێستا بێدەنگە لەم بابەتە
میدیاکانیش بۆ ئەم بابەتە ساموێل ئیتۆ بە خەتاباری گەورە دەزانن.
“سەرکار ڕێبوار”

