دوای یاریە سەرسوڕهێنەرەکەی مار ئەندرێ تیر شتیگن بەرامبەر گوادالاخار لە جامی شای ئیسپانیا سەرچاوە هەواڵیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە دوای یاریەکە کۆبوونەوە لەگەڵ تیر شتیگن کراوە دەربارەی بڕیاری فلیک لەسەر گۆڵپارێزەکە.
شتیگن ماوەی چوار مانگە لەیاریگاکان دوورە بەهۆی هەبوونی پێکانەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی گارسیا و چێزنی ئەرکی ئەو گۆڵپارێزەی قورستر کردوە تاکو لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بەشداری یاریەکانی ئەم وەرزە بکات.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا،کە چێزنی و شتیگن ئامادە بوونە بەڕوونی ئەوە وتراوە،کە گۆڵپارێزی یەکەمی بارسێلۆنا گارسیایە و گۆڵپارێزی دووەمیش چێزنیە،لەدوای هەردووکیانیش تیر شتیگنە،کە ئەم بابەتە دووپاتی دەکاتەوە لەم زستانەدا شتیگن نزیکە لە ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا.
“سەرکار ڕێبوار”

